كازمى بۆ باڵیۆزى ژاپۆن جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى عێراق بۆ به‌ستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات

  • 8-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى عێراق بۆ به‌ستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن وبه‌ره‌وپێشبردنى ئاستى هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات .
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"باڵیۆزى ژاپۆن سڵاوى سه‌رۆكى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى گه‌یاندۆته‌ حكومه‌تى عێراقى،وستایشى ئه‌ركى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌ له‌ته‌واوكردنى كابینه‌ حكومییه‌كه‌ى وهه‌وڵه‌كانى بۆ به‌جێ گه‌یاندنى عێراقێكى گه‌شاوه‌ وشه‌قامگیر بۆ به‌دیهێنانى خواسته‌كانى گه‌لى عێراق".
    ناوفۆمى ئاماژه‌ى به‌"ڕۆڵى هه‌رێمایه‌تى عێراق داوه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وجیهاندا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"حكومه‌ته‌كه‌ى هاوكارى حكومه‌تى عێراق ده‌كات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان،به‌تایبه‌ت لایه‌نى ئابوورى،وهاریكارى كردنى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان".
    باڵیۆزى ژاپۆن باسیشى له‌و "پرۆژانه‌ كرد كه‌له‌عێراق جێ به‌جێ كراوه‌ له‌ڕێگه‌ى قه‌رزى ژاپۆنى وهه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى(جایكا)"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق".
    لاى خۆیه‌وه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى"هاوتا ژاپۆنییه‌كه‌ى"كرد وستایشى هه‌ڵویستى ژاپۆن وپشتیوانى به‌رده‌وامى بۆ عێراق كرده‌وه‌"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"په‌رۆشى عێراق بۆ به‌ستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌ره‌وپێشبردنى ئاستى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا".
    كازمى ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا" عێراق توشى قه‌یرانى ئابوورى بووه‌ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا ودابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا،وده‌توانێت قه‌یرانه‌كه‌ى تێپه‌ڕێنێت له‌میان هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"،روونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى عێراقى به‌رده‌وام كارده‌كات له‌پێناو پته‌وكردنى ئابوورى وبه‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى عێراق له‌بوارى وزه‌دا.