سه‌رۆك كۆمار جه‌خت كرده‌وه‌ له‌گرنگى مامه‌ڵه‌ كردنى دادپه‌روه‌رى بۆ باشتركردنى ڕه‌وشى بژێوى ڕۆڵه‌كانى به‌سڕه‌

ناوخۆ
  • 8-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار  پێشوازیكرد لە ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسره‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا،لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەوەكردەوە كە پارێزگای بەسره‌ گرنگییەكی گەورەو پێگەیەكی تایبەتی هەیە لە عیراقدا، بۆیە پێویستە لەسەر هەمووان بەیەكەوە كاری جیددی بۆ بكەین، لە پێشخستن و پەرەپێدانی بە جۆرێك لەگەڵ پێگە ئابوورییەكەیدا بگونجێت، هەروەها دووپاتی لەپێویستی كۆتایی هێنان بە كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم بوژاندنەوە و خۆشگوزەرانی شارەكە كردەوە.
    لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ئاماژەیكرد بەگرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لەپارێزگای بەسره‌ و مامەڵەكردن بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ باشتركردنی ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی بەسراو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە شارەكە.
    هاوكات روونیشیكردەوە ئەو دۆخەی كە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت لە رووبەڕووبوونەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا، وا دەخوازێت لەسەر حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكەدا هەوڵی زیاتر بدات بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە مەترسی پەتاكە و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هەمووان.
    لەلای خۆیەوە پارێزگاری بەسره‌، وردەكاریەكی تەواوی بۆ پلانی حكومەتی خۆجێی خستە روو، بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم شارەكە و كاركردن لە پێناو دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ تەواوی هاووڵاتیان، هەروەها هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریشی بەرزنرخاند بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندی دانیشتوانی پارێزگای بەسرا و وڵات بەگشتی.