كازمى جه‌خت له‌پێویستى عێراق بۆ پاڵپشتى ئوستراڵیا له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرده‌وه‌

  • 8-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى عێراق بۆ پتشیوانى ئوسترالیا له‌بوارى به‌ره‌وپێشبردنى شێوازى ومیكانزمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نامه‌یه‌كى ده‌ستنووسى له‌سكوت مۆریسۆن سه‌رۆك وه‌زیران ئوسترالیا پێگه‌یشتووه‌"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"كازمى پێشوازى كردووه‌ له‌ جوانا لۆندز باڵیۆزى ئوسترالیا له‌به‌غدا". 
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باڵیۆز لۆندز سڵاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا گه‌یاندۆته‌ حكومه‌ت وگه‌لى عێراق، وپیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ى خێراكردن له‌ته‌واوكردنى كابینه‌ى وه‌زارى ومتمانه‌ وه‌رگرتنى په‌رله‌مان.
    هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ حكومه‌تى ئوسترالیا جه‌ختى كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هاوكاریكردنى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ عێراق وپشتیوانیكردنى له‌جه‌نگى دژى تیرۆر بۆ شكستپێهێنانى ڕێكخراوى داعش،وپابه‌ندبوونى لایه‌نى ئوسترالی به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق وپاڵپشتى كردنى چاكسازى ئابوورى".
    لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ستایشى پشتیوانى لایه‌نى ئوسترالى بۆ عێراق كردووه‌ وگرنگى هاوبه‌شى له‌جه‌نگى دژى ڕێكخراوى داعش،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى عێراق بۆ پاڵپشتى ئوسترالیا له‌بوارى ڕاهێنانى لێكۆڵه‌رانى عێراق له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى شێواز ومیكانزمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى".