كازمى به‌ڵێنى دا به‌ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگیه‌كانى به‌رامبه‌ر كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان كه‌خوازیارن له‌عێراق كار بكه‌ن

  • 8-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌ڵێنى دا به‌نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان كه‌خوازیارن له‌عێراق كار بكه‌ن 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى كردووه‌ له‌ئۆلێه دێل باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى سوپاسى سه‌ركردایه‌تى ئه‌ڵمانیا كردووه‌،به‌ڵێنیشى داوه‌ به‌نه‌هێشتنى ئاسته‌نگیه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى ئه‌و كۆمپانیانه‌ بۆته‌وه‌ كه‌خوازیارن له‌عێراق كاربكه‌ن".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"دێل نامه‌یه‌كى ده‌ستنووسى پیرۆزبایی ئه‌جیلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ڕاده‌ستى كازمى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى ته‌واوكردنى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى جه‌ختیشى كردۆته‌وه‌ له‌پشتیوانى كردنى ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق له‌بواره‌كانى هاوكارى سه‌ربازى به‌تایبه‌ت مه‌شقپێكردنى هێزه‌ عێراقییه‌كان ووزه‌ وهاوكارى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وڕێكاره‌كانى ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌عێراق له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنى كه‌رتى تایبه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى خۆى بگێرێت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان".