ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سه‌ وچه‌كى پاشماوه‌كانى داعش ده‌گرێت

ئەمنی
  • 8-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ له‌میان ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته‌دا توانیویانه‌  ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ى ته‌قه‌مه‌نى بگرن.
    ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)، كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وجێ به‌جێ كردنى پرۆسه‌ى پێشوه‌خته‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وخاپووركردنى حه‌شارگه‌كانیان،وله‌میان چاودێرى مه‌یدانى وكارى به‌رده‌وام ،هێزى ئه‌ركه‌ تایبه‌ته‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى پرۆسه‌یه‌كى پێشوه‌خته‌ى له‌میان كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ئه‌نجامدا وده‌ستى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ى ته‌قه‌مه‌نیدا گرت".