نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
پۆلیسى نه‌جه‌فى پیرۆز،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕه‌تیكرده‌وه هێزى ئاماده‌كردبێت بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانى پارێزگاكه.
میقداد موسه‌وى وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى نه‌جه‌ف ،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وپێگه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئاماده‌كردنى هێزێك له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌جه‌فه‌وه بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان نادورستن ودوورن له‌ڕاستییه‌وه".
موسه‌وى ڕوونیشیكرده‌وه"ئاسایشى خۆپیشانده‌ران وپارێزگاریكردن له‌گیانیان ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى ڕه‌واى ئێمه‌یه".