به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕینمایی دایه، ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نه‌كه حكومه‌ت ئاگادار بكاته‌وه كارى به‌په‌له وخێرا بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات گیریانخواردووه.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێنمایی داوه‌ته ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نه‌كه حكومه‌ت ئاگادار بكاته‌وه كارى به‌په‌له وخێرا بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات گیریانخواردووه".
پێشووتریش كاره‌كانى چواره‌مین دانیشتنى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبهئامادهبوونى 166 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد.