به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 927 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 1115 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 24 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 232 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 193 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 110 حاڵه‌ت
به‌سره: 55 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 50 حاڵه‌ت
سلێمانی: 85 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 15 حاڵه‌ت
دهۆك: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 47 حاڵه‌ت
واست: 107 حاڵه‌ت
كه‌ركوك: 13 حاڵه‌ت
دیاله: 18 حاڵه‌ت
بابل: 31 حاڵه‌ت
میسان: 82 حاڵه‌ت
دیوانیه: 3 حاڵه‌ت
زیقار: 38 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 13 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 17 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 4 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 24 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌یان له شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی 9 كه‌س له ناوچه‌ی روسافه، 2 كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخ و، 2 كه‌س له سلێمانی،ویه‌ك كه‌س له‌كه‌ركوك،وسێ كه‌س له‌كه‌ربه‌لا ویه‌ك كه‌س له‌واست و3 كه‌س له‌دیاله هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ،به‌سڕه،زیقار، بابل كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 386 كه‌سیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 147 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 75 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 56 حاڵه‌ت
سلێمانى: 50 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 37 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركوك: 4 حاڵه‌ت
میسان: 3 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
دیوانیه: 2 حاڵه‌ت
زیقار: 6 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 13 هه‌زار و 481 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 370 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 هه‌زار و572 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 7 هه‌زار و 539 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 75 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان،هه‌روه‌ها كۆى گشتى ئه‌و پشكنینانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى نه‌خۆشییه‌كه له‌عێراق گه‌یشتۆته 311هه‌زار و980".