به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێنمایی دا به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێ كردنى گرفتى به‌بازاڕكردنى دانه‌وێڵه‌ى گه‌نم وجۆ وكۆنترۆڵكردنى سنوور.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌لبوسى ڕێنمایی داوه‌ته لیژنه‌ى كشتو‌كاڵى ولیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى ولیژنه پاڵپشتیكه‌ره‌كان سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى وكشتوكاڵى وئاسایشى نیشتیمانى به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى كێشه‌ى به‌بازاڕكردنى دانه‌وێڵه‌ى گه‌نم وجۆ وكۆنترۆڵكردنى سنوور ،به‌و پێیه‌ى له‌دانیشتنى داهاتوودا ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل له‌م باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات".
پێشووتریش كاره‌كانى دانیشتنى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تى محمه‌د حه‌لبوسى،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، وبه‌ئاماده‌بوونى 166 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كاره‌كانى دانیشتنى ژماره‌ى 4 له‌چواره‌مین خولى نوێنه‌رایه‌تى ودووه‌مین ساڵى یاسادانانى وه‌رزى یاسادانانى دووه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى ده‌ستیپێكرد".
به‌پێى خشته‌ى كاره‌كانى دانیشتنه‌كه،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێى دوو بڕگه ده‌كات، یه‌كه‌میان تاوتوێ كردنى ڕاپۆرتى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى په‌تاى كۆرۆنا ودووه‌میان گفتوگۆى گشتى ده‌بێت.