كاره‌كانى دانیشتنى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى ده‌ستیپێكرد

ناوخۆ
  • 8-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    كاره‌كانى دانیشتنى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به سه‌رۆكایه‌تى محمه‌د حه‌لبوسى،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، وبه‌ئاماده‌بوونى 166 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كاره‌كانى دانیشتنى ژماره‌ى 4 له‌چواره‌مین خولى نوێنه‌رایه‌تى ودووه‌مین ساڵى یاسادانانى وه‌رزى یاسادانانى دووه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى ده‌ستیپێكرد".
    به‌پێى خشته‌ى كاره‌كانى دانیشتنه‌كه‌،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێى دوو بڕگه‌ ده‌كات، یه‌كه‌میان تاوتوێ كردنى ڕاپۆرتى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى په‌تاى كۆرۆنا ودووه‌میان گفتوگۆى گشتى ده‌بێت.