به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وشه‌هیدان وزیندانیانى سیاسى پێچه‌وانه‌ى یاسایه.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،هه‌وڵى حكومه‌ت بۆ ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى شارستانى وسه‌ربازى وخانه‌نشینان وشه‌هیدان وزیندانیانى سیاسى ڕه‌تكرده‌وه،ئه‌م كارهیهشى به‌نایاسایی وناشایسته ناویبرد.
كه‌عبى داواى له‌حكومه‌ت كرد چاوخشاندنه‌وه بهدۆسییهكانى تر بكات ڕه‌نگه داهاتى وڵات زیاتر بكات وپاره‌ى زۆر بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات بگه‌رێنێته‌وه له‌نێویشیاندا دۆسییه‌ى پاره دزه‌پێكراوه‌كان وسامان به‌تاڵانبراوه‌كان له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه وئه‌و مووچه بهرزانهى كهكارمهندانى ده‌زگا دیكتاتۆرییهكانى سه‌دامى وه‌ریده‌گرن ،له‌گه‌ڵ داهاتى خاڵه سنوورییه‌كان وچه‌ند داهاتێكى تر فیدڕاڵى.