بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی ههرێم رایگەیاند، 12 توشبوی دیکەی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان سهر بهپارێزگاى سلێمانى دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، 12 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، توشبوەکان 9 پیاو و 2 ئافرەت و کچێکی گەنجە، ھەمو توشبوەکان بەرکەوتووی توشبووانی پێشون.
وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، یەك توشبو دانیشتوی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە، چوار توشبو دانیشتوی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز، سێ توشبو دانیشتوی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان، یەك توشبو دانیشتوی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین، سێ توشبو دانیشتوی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد-ن.