به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى ،ڕایگه‌یاند وه‌رگرتنه‌وه‌ى كرێى خوێندنى تایبه‌ت بۆ ساڵى داهاتوو دوخرا،دووپاتیشیكرده‌وه ڕێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن له‌سه‌دا 10ه‌وه گه‌یشتۆته له‌سه‌دا 100.
ئیحسان یه‌حیا به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى خوێندنى تایبه‌ت به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕایگه‌یاند" كۆلێژ وزانكۆ تایبه‌ته‌كان كه‌لاى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا تۆماركراوه گه‌یشتۆته 62 زانكۆ وكۆلێژ، له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌یمانگاى خوێندنى باڵا"،ڕوونیشیكرده‌وه سه‌رجه‌میان بڕیاریانداوه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندنى خوێندكاران له‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 10ه‌وه تاوه‌كو له‌سه‌دا 100.
وتیشى"وه‌رگرتنه‌وه‌ى كرێى خوێندنى تایبه‌ت بۆ ساڵى داهاتوو دواخراوه، واته ئه‌و خوێندكاره‌ى كرێى خوێندنى ئه‌مساڵى نه‌داوه ڕێگه‌ى پێده‌درێت تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ ئه‌نجام بدات".
ئاماژه‌یشى دا "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كار ده‌كات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خوێندنى تایبه‌ت ژماره(25)ى ساڵى 2015، به‌شێوازێك كه سه‌رجه‌م وانه‌بێژانى زانكۆ تایبه‌ته‌كان یاساى خزمه‌تى زانكۆیی بیانگرێته‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه"نزیكه‌ى 7196 وانه‌بێژ و7670 فه‌رمانبه‌ر وكارمه‌ند له‌زانكۆ وكۆلێژه تایبه‌ته‌كان هه‌ن".