یاسایی نوێنه‌رایه‌تى:كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراوبۆ تاوتوێ كردنى میكانزمى هه‌ژماردنى ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان

  • 7-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراوى ئاشكراى كرد بۆ تاوتوێ كردنى میكانزمى هه‌ژماردنى ده‌نگه‌كان له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    سائیب خدر ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند" لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووته‌وه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساكه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى شارۆچكه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌"،ئاماژه‌یشى دا"كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى پارێزگاكان له‌ئارادایه‌ بۆ دیاریكردنى شارۆچكه‌كان وتاوتوێ كردنى هه‌ژماردنى شارۆچكه‌ به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوان وخه‌ڵكه‌كه‌ى".
    وتیشى"بابه‌تى فره‌ بازنه‌یی ناكۆكى له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى پلاندانان ولیژنه‌ى یاسایی لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارن به‌دیاریكردنى شارۆچكه‌كان ونمایشكردنى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپه‌یڕه‌وكردنى".
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى ڕێنمایی دا به‌دانانى دوا هه‌نگاوه‌كان له‌سه‌ر خشته‌ى یاسای نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان ونمایشكردنى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنه‌كانى داهاتووى نزیكدا.