عه‌لاوى: كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی به‌بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر داهاته‌ سنوورداره‌كان

  • 7-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی به‌بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر داهاته‌ سنوورداره‌كان.
    عه‌لاوى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كوێت مۆركى ئابوورى پێبووه‌ نه‌ك سیاسی،چونكه‌ عێراق لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ سعودیه‌ وكوێت ده‌كاته‌وه‌ له‌بوارى ئابووریدا".
    وتیشى"كورتهێنانى دارایی له‌عێراق نزیكه‌ى پێنج تریلیۆن دینار مانگانه‌یه‌، وله‌سه‌دا 92 داهاتى ده‌وڵه‌ت پشتى به‌داهاتى نه‌وت به‌ستووه‌،وله‌سه‌دا 25 له‌كۆى داهاته‌كان بۆ مووچه‌ وده‌رماڵه‌ خه‌رجده‌كرێت "،ئاماژه‌یشى دا"كار ده‌كات بۆ هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ ڕۆڵى پێشه‌نگى هه‌بێت له‌پته‌وكردنى گه‌شه‌پێدان".
    ئاماژه‌یشى دا حكومه‌ت كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی،له‌میان جێ به‌جێ كردنى سیاسه‌تێكى نوێ به‌شێوازێك كاریگه‌رى نه‌كاته‌ سه‌ر خاوه‌ن داهاته‌ سنوورداره‌كان.
    له‌باره‌ى ئۆپێك،وه‌زیرى دارایی دووپاتیكرده‌وه‌"رێككه‌وتنى ئۆپێك ڕۆڵى هه‌بوو له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت بۆ سێجار".