ئه‌میندارى ئۆپێك بۆ وه‌زیرى نه‌وت: ده‌مانه‌وێت هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كان

  • 7-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د باریكندۆ ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت"ئۆپێك"  پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى نه‌وت.
    وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د باریكندۆ ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت"ئۆپێك"  پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى نه‌وت.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌بروسكه‌كه‌دا هاتووه‌"ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كار وهاوكارییه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌ندام وهاوبه‌شه‌كان بۆ پشتیوانى كردنى ئابوورى جیهانى وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى وهاوسه‌نگى زیاتر له‌بازاڕى نه‌وت".