هه‌ولێر-اه‌ع -سۆما جاف
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند،"لە پارێزگای هەولێر 15 كه‌سی دیكه‌ی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌تووه، رایگەیاند،"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، 15 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران
سەبارەت بە توشبوەكان رایگەیاند،"ھەشت ئافرەت و دو پیاو و سێ منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنجن، 7یان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، یەك توشبو لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە کەرەنتین بو، 7 توشبوش نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتوی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و ڕزگاری و کرێکاران و شەھیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگاری لە شاری ھەولێرن."
جێى ئاماژه پێكردنه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ى عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لهئامارى ڕۆژانه‌ى توشبووانى كۆرۆنا 1268 توشبووى نوێى كۆرۆنا و28 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات تۆماركرد