ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدانه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ 6ى ئێواره‌ تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان جگه‌ له‌ئۆتۆمبێلى ئه‌مبۆڵانس

ناوخۆ
  • 7-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدانه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ 6ى ئێواره‌ تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان جگه‌ له‌ئۆتۆبێله‌كانى ئه‌مبۆڵانس.
    عه‌قید حازم عه‌زاوى به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدانه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌6ى ئێواره‌ تاوه‌كو 5 ى به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ جگه‌ له‌ئۆتۆمبێلى ئه‌مبۆڵانس"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێگه‌پێدانه‌كان ته‌نانه‌ت هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌"
    وتیشى"ڕۆژانى پێنجشه‌ممه‌ وهه‌ینى وشه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واو ده‌بێت به‌بێ هیچ ڕێگه‌پێدانێك"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێگه‌پێدانه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ هاتووه‌ ،وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا پابه‌نده‌ به‌جێ به‌جێ كردنى".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌روازه‌كانى به‌غداى پایته‌ختیش داخستنى ته‌واو دواى كاژێر شه‌شى ئێواره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌".