سلێمانى-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، 71 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای توشبوان، 71 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران، 38 پیاو و 23 ئافره‌ت و چوار منداڵ و چوار كوڕی گه‌نج و دو كچی گه‌نجن.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، 31 كه‌س له توشبوه‌كان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون و 40 توشبوش نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شوێنی نیشته‌جێبونی به‌شێك له توشبوه‌كانیشی ئاشكراكردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، یه‌ك توشبو دانیشتوی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، 24 توشبو دانیشتوی قه‌زای پێنجوێن، یه‌ك توشبو دانیشتوی ھه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، یه‌ك توشبو دانیشتوی قه‌زای سه‌یدسادق، دو توشبو دانیشتوی شاری دھۆك، یه‌ك توشبو دانیشتوی عه‌ربه‌ت، یه‌ك توشبو دانیشتوی شاره‌زور، 40 توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانین