به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا له‌وڵاتدا ڕاگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه جه‌خت له‌كرانه‌وه به‌ڕووى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وڕۆژنامه‌نووسى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ دانانى پلانى ڕاگه‌یاندنى ئاست به‌رز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وهۆشیاركردنه‌وه له‌باره‌ى پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى وپشتیوانى كردنى هێزه ئه‌منییه‌كان ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى پاڵپشتى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كات له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌ڕێگاى دابینكردنى سه‌رجه‌م كه‌ره‌سه وپێداویستییه‌كانى ڕاگه‌یاندن وپێویستییه گرنگه‌كان له‌ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه وستۆدیۆ وكامێراكان به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى هاوكارى ودابینكردنى خزمه‌تێكى ڕاگه‌یاندنى ورد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا".
وتیشى"ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى ڕاگه‌یاندن هاوتایه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگییه گه‌وره‌كان كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وڕۆژنامه‌نووسى".