به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 609 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 1268 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 28 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 265 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 243 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 97 حاڵه‌ت
به‌سره: 121 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 28 حاڵه‌ت
سلێمانی: 91 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 39 حاڵه‌ت
دهۆك: 3 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 28 حاڵه‌ت
واست: 97 حاڵه‌ت
كه‌ركوك: 3 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
بابل: 43 حاڵه‌ت
میسان: 39 حاڵه‌ت
دیوانیه: 40 حاڵه‌ت
زیقار: 68 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 12 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 25 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 22 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 3 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 28 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌یان له شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی 9 كه‌س له ناوچه‌ی روسافه، 5 كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخ و 2 كه‌س له ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره، 5 كه‌س له سلێمانی،وله هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركوك،واست،دیوانییه،به‌سڕه، میسان، بابل كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 228 كه‌سیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 189 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 40 حاڵه‌ت
شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 4 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
واست: 2 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 20 حاڵه‌ت
میسان: 4 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 12 هه‌زار و 366 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 346 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 هه‌زار و 186 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 6 هه‌زار و 843 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 69 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان،هه‌روه‌ها كۆى گشتى ئه‌و پشكنینانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى نه‌خۆشییه‌كه له‌عێراق گه‌یشتۆته 303053".