به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تى خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامداو تێیدا پرسی چاكسازیی دارایی و ئابووری تاوتوێكران.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاذانسى هةوالَى عيَراقى(اةع) كه‌وتووه، وێرای پیرۆزبایی كردن له وه‌زیره نوێیه‌كان و پێدانی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌ئه‌مڕۆوه و له‌دوای ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌وه، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه، به‌یه‌ك تیم هه‌نگاو به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه ده‌نێن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه له ئێستادا عیراق به‌قه‌یران و ئاڵنگاریی گه‌وره‌ی دارایی و په‌تای كۆرۆنا و داڕمانی نرخی نه‌وت و چه‌ندین به‌ربه‌ستی دیكه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هاوكات حكومه‌ت هه‌موو پلانێكی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه داناوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه هه‌مووان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی وڵات بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه خراپی سیستمی ئیداریی بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ن بۆ چاككردنی سیستمه‌كه.