سەرۆك وەزیران سەرلەنوێ تەئكیدی لەسەر راوەدونانی تیرۆریستان كردەوە، ئامادەیی خۆشی پیشاندا بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە بودجە لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەراندا

  • 23-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدی لەسەر كاری ئەمنی و هەواڵگری كردەوە بۆ راوەدونانی تیرۆریرستان لەسەرتاسەری عێراقدا. عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانەیدا، رایگەیاند هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان لە وڵاتدا نییە و هێزە ئەمنیەكانیش بەردەوامدەبن لەراوەدونان و وەدەرنانیان بۆ دەروەی سنور، بۆ ئەوەی سزای ئەو تاوانانە وەرگرن كە دەرهەق بە هاوڵاتیانی بێ تاوان ئەنجامیان داوە، وتیشی پلانێك بۆ راوەدونانی تیرۆریستان لە ئارادایە، گەلی عێراقیش شانازی بە لەناوبردنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەوە دەكات. سەرۆك وەزیران رونیشیكردەوە ئەركی حكومەتە زەمانەتی هەڵبژاردنێكی پاك بكات و دابینكردنی ئەمن و ئاسایش بۆ رێوشوێنەكان بگرێتە ئەستۆ، حكومەتیش پابەند دەبێت بەو ئەركە، رونیشیكردەوە كە هەندیك كەس دەیانویست بۆ پاراستنی پۆستەكانیان هەڵبژاردنەكە دوابخەن، بەڵام بریارەكەی دادگای فیدڕاڵی ئەو دەروازویەی لەسەر داخستن. عەبادی داواشی لە هەموو لایەك كرد بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن، تا گەندەڵی و گەندەڵكاران ریشەكێش بكرێن. لەلایەكی ترەوە سەرۆك وەیزران ئامادەیی خۆشی پیشاندا گفتوگۆی سەرجەم وردەكاریەكانی تایبەت بە بودجە لەگەڵ لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكات بۆ تێبەڕاندنی بە پەلە و بە ئاسانی، بەو پێیەی بودجە مافی هاوڵاتیانە. خوازیاریشە بودجە نەبێتە مایەی ناكۆكی سیاسی لەئەنجومكەنی نوێنەران و رونیشیكردەوە حكومەت كاردەكات تا ئاوارەكان بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن ئەوەش كارێكی بنەڕەتییە كە حكومەت ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەیان بكات.