كه‌عبى هۆشدارى ده‌دات له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له‌كاروبارى كۆمیسۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان

ناوخۆ
  • 7-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هۆشداریدا له‌هه‌رده‌ستێوه‌ردانێك له‌كاروبارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌ر ناونیشان وبیانویه‌ك بێت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتى سیمینارێكى فراوانى لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى كردووه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،بۆ تاوتوێ كردنى میكانزمى كارى كۆمسیۆن وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و،ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر گرنگترین ئاسته‌نگى وگرفته‌ هونه‌رى وكارگێڕى وداراییه‌كان كه‌بوونیان هه‌یه‌".
    ودعا الكعبی جمیع القوى السیاسیه‌ وجمیع منڤمات المجتمع المدنی لتعچید عمل 
    كه‌عبى داواى له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسى وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كرد له‌قۆناغى داهاتوودا پاڵپشتى كارى كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دیموكراسى ومسۆگه‌ركردنى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌ئه‌ركى كۆمسیۆن وسه‌قامگیرى وبێلایه‌نى ئه‌م ده‌زگایه‌ وسه‌ربه‌خۆیی وبه‌جێ گه‌یاندنى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه‌خواستى گه‌لن".
    هۆشداریشى دا له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له‌كاروبارى كۆمسیۆن له‌ژێر هه‌ر ناونیشان وبیانوویه‌ك له‌هه‌مان كاتیشدا داواى له‌كۆمسیۆن كرد كار بۆ سه‌پاندنى خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانى كۆمسیۆنه‌كه‌ بكه‌ن".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بابه‌تى په‌یڕه‌وى ناوخۆ وپه‌یكه‌رى جێ به‌جێ كراوى كۆمسیۆنیان نمایشكرد ،له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ پێویسته‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندن وبه‌رێوبردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
    هه‌روه‌ها جه‌ختیش كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر "گرنگى هه‌ڵبژاردنى پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى بێگه‌ردى وهه‌ل ڕه‌خساندن بۆ ڕكابه‌رى به‌پێى لێهاتووى وپێوه‌ره‌كانى ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكه‌".