به‌غدا-اه‌ع
جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگرى سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای عێراقى ڕاسپارد وه‌ك جێگره‌وه‌ى عوسمان غانمى كه‌له‌ئێستادا وه‌زیرى ناوخۆیه.
عناد به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فەریق روکن عەبدولئەمیر ره‌شید یاروڵا وەک سەرۆک ئەرکانی سوپا ڕا‌سپێردرا".
وتیشى "فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌ك جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕا‌سپێردرا"،
دووپاتیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وپێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ى به‌فه‌رمى ڕابگه‌یه‌ندرێت".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانى دا به‌ڕاسپاردنى لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزه وشكانییه‌كان.