بهغدا-اهع
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری دا لە دۆخ و زیادبوونی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و دەڵێت، لەوانەیە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە عێراق بدات.
ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامهى"سهباح" كهڕاپۆرتێكى تێروتهسهل لهژمارهى ئهمڕۆى یهكشهممه،بڵاودهكاتهوه، دەڵێت، "شەپۆلی دووەم کۆرۆنا چەند وڵاتێکی گرتووەتەوە بەهۆی نەبوونی دەرمان یاخود پێکوتەیەکی (ڤاکسین) کارا لەدژی پەتاکە و شەپۆلەکانیش بەردەوام دەبن تاوەکو دۆزینەوەى ئەو پێکوتەیە."
ئەدهەم ئیسماعیل جەختیکردەوە کە "شەپۆلی دووەم وڵاتانی دراوسێی عێراقی وەک ئێران و تورکیا و سعودیە و کوەیتی گرتووەتەوە."
باسی لەوەشکرد کە "زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق پەلەیان کرد لە دەستپێکردنەوەى ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەهۆی قەیرانی ئابوری و خراپی باری گوزەرانی خەڵک، ئەوەش بووەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق."
نوێنەری تەندروستی جیهانی لە عێراق داوای دواخستنی چالاککردنەوەى جموجوڵە بازرگانییەکانی کرد لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە توشی شەپۆلی دووەمی پەتاکە بوونەتەوە یاخود ڕێکارێکی توندی خۆپارێزی بگرنەبەر.