لیژنه‌ى باڵا 8 بڕیارى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 6-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،8 بڕیارى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆناى نوێ له‌وڵاتدا ده‌ركرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كازمى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى كردووه‌،بۆ تاوتوێ كردنى پێشهاته‌ ولێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له‌وڵاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"لیژنه‌ى باڵا ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد له‌نێویشیاندا: 
    1- به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى هه‌ر له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ به‌روارى 7/6/2020، تاوه‌كو ڕۆژى شه‌ممه‌ كه‌ده‌كاته‌ به‌روارى 13/6/2020، له‌گه‌ڵ توندكردنه‌وه‌ى بۆ جێ به‌جێ كردنى به‌شێوازێكى ورد وبه‌پێى ڕینماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌میان:
    أ- ڕێگرى كردن له‌گردبوونه‌وه‌كان به‌هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه‌،له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌داخستنى(خواردنگه‌كان ته‌نها به‌دلیڤه‌رى،هۆڵى بۆنه‌كان ،سه‌یرانگه‌كان، قاوه‌خانه‌كان،خانه‌كانى سینه‌ما، مۆڵه‌كان، هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كان، په‌یمانگاكانى وانه‌ وتنه‌وه‌ى تایبه‌ت، نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كانى پزیشكه‌كان، مه‌لوانگه‌كان،دووكانه‌كان)،چگه‌ له‌دووكانه‌كانى كه‌ره‌سه‌ى خۆراك ودووكانه‌كانى فرۆشتنى میوه‌ وسه‌وزه‌ وفڕن وده‌رمانخانه‌كان. 
    ب-پابه‌ندكردنى هاوڵاتیان به‌به‌ستنى ده‌مامه‌ك له‌شوێنه‌ گشتییه‌كان وسزادانى سه‌رپێچیكاران.
    ج-پاراستنى دووركه‌وتنه‌وه‌ى جه‌سته‌یی،به‌رووبه‌رێك كه‌متر له‌دوور مه‌تر نه‌بێت له‌نێوان كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى دیكه‌.
    د-قه‌ده‌غه‌كردنى گواستن له‌نێوان پارێزگاكان له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ژماره‌ى(44)ى ساڵى 2020،له‌باره‌ى ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى نێوان پارێزگاكان گیریانخواردووه‌.
    هـ- قه‌ده‌غه‌كردنى جموجۆڵى تاك وئۆتۆمبیله‌كان له‌نێو پارێزگاكان جگه‌ له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولایه‌نه‌ ئه‌منى وفه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌له‌برگه‌ى(11)ى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ژماره‌(57)ى ساڵى 2020 ئاماژه‌ى پێكراوه‌.
    2- قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌كاژێر شه‌شى ئێواره‌ تاوه‌كو پێنجى به‌ره‌به‌یان ده‌ستپێده‌كات له‌ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى 14/6/2020، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ گشتى ڕۆژانى پێنجشه‌ممه‌ وهه‌ینى وشه‌ممه‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ،وهه‌ڵگرتنى سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌ به‌خشراوه‌كان له‌ڕۆژ وساته‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئاماژه‌پێكراو.
    3-پابه‌ندكردنى ده‌زگا حكومى وناحكومییه‌كان ونه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان به‌دابینكردنى كه‌ره‌سه‌ى پاكژكه‌ره‌وه‌ وده‌مامك بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانى،له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى دوور كه‌وتنه‌وه‌ى جه‌سته‌یی وقه‌ده‌غه‌كردنى گردبوونه‌وه‌كان.
    4- پێكهێنانى ژوورێكى بچووكى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌ به‌رپرسه‌كانى جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌مه‌به‌ستى چاودێرى جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ به‌شێوازێكى وردبینانه‌.
    5- توندكردنه‌وه‌ى سه‌پاندنى سزا وسزاى دارایی ده‌رحه‌ق به‌و خاوه‌ن دووكانانه‌ى مۆڵه‌تیان پێدراوه‌ له‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌كاتى جێ به‌جێ نه‌كردنى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كانى خۆپارێزى وڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌،(دابینكردنى پاكژكه‌ره‌وه‌كان،به‌ستنى ده‌مامك له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كارمه‌ندان،جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى دوور كه‌وتنه‌وه‌ى جه‌سته‌یی نێوان كڕیاره‌كان به‌رووبه‌رێك كه‌متر له‌دوو مه‌تر نه‌بێت له‌نێوان كه‌سێك بۆ كه‌سێكى تر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌،واته‌ به‌ڕێژه‌ى كه‌سێك بۆ هه‌ر دوو مه‌ترى چوار گۆشه‌ له‌ڕووبه‌رى دووكانه‌كه‌).
    6- داخستنى ته‌واوى ئه‌و پارێزگایانه‌  مه‌زارگاى ئاینى پیرۆزیان تێدایه‌ ودانانى میكانزمێك بۆ به‌خاكسپاردنى مردووه‌كان،به‌شێوازێك ڕێگه‌ نه‌درێت به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى زیاتر حه‌وت كه‌س هه‌ڵده‌گرن بۆ هه‌ر هۆكارێك بێت.
    7- توندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان له‌و پارێزگایانه‌ ده‌روازه‌ى سنوورییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ وه‌كو(سلێمانى ودیاله‌ وواست ومیسان).
    8-چاوخشاندنه‌وه‌ به‌مۆڵه‌تانه‌ى به‌ده‌زگا وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌خشراوه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ى سیسته‌مى جێگره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكرێت له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌دوو هه‌فته‌ نه‌بێت بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌نێوان پارێزگاكان.