به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوونى هه‌مووان به‌مه‌رجه‌كانى توندوتۆڵى ودووركه‌وتنه كرده‌وه،ڕینمایشیدا به‌به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ گشتى بۆ هه‌فته‌یه وگۆڕینى بۆ نیمچه‌یی له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى كردووه،بۆ تاوتوێ كردنى پێشهات ولێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له‌وڵاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌ى كه‌پێویسته له‌به‌ر بگیرێت ".
وتیشى له"كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا كراوه،وتیایدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی داوه به‌به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه وگۆڕینى بۆ نیمچه‌یی له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ستایشى ئه‌ركى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد كه‌رۆڵێكى گه‌وره ده‌گێڕن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه وپه‌رۆشیان بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان،هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌ركى گه‌وره‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان كرد له‌جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وپاڵپشتى كردنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ئه‌ركه‌كانیان.
جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى پته‌وكردنى هۆشیارى كۆمه‌ڵگا وهاوڵاتى به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه‌ژماره‌ى توشبووان ڕووى له‌زیادبوون كرد،وهه‌مووان د‌رك به‌مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌نێن،وحكومه‌ت وده‌زگاكانى له ئه‌ركێكى بێ وێنه‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه وهه‌وڵى گه‌مارۆدانى په‌تاكه وكه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى وپاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان".
كازمى ڕوونیشیكرده‌وه"زیادكردنى ڕێژه‌ى پشكنینه‌كان كه‌له‌لایه‌ن تیمه ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌غدا وپارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت قه‌باره‌ى توشبووه‌كانى ده‌رخست،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوونى هه‌مووان به‌مه‌رجه‌كانى توندوتۆڵى نیشتیمانى ودووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى".
داوایشى كرد ئاستى هۆشیارى له‌وڵات به‌رز بكرێته‌وه له‌میان چالاكییه كۆمه‌ڵگاییه جیاجیاكان له‌پێناو پابه‌ندكردنى هاوڵاتیان به‌مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان وڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى وپاراستنى سه‌لامه‌تییان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"وه‌زیرى ته‌ندروستى باس له‌ورده‌كارییه‌كانى دواپێشهاته‌كانى نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌عێراق كردووه،له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاه‌ته‌كه‌یه‌وه گیراوه‌ته به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه وئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى گیرانه به‌ر له‌سایه‌ى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا".