به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 12 هه‌زار و 543 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 1252 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 33 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 498 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 165 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 149 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 47 حاڵه‌ت
سلێمانی: 45 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 29 حاڵه‌ت
دیاله: 7 حاڵه‌ت
میسان: 17 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 15 حاڵه‌ت
بابل: 78 حاڵه‌ت
زیقار: 81 حاڵه‌ت
دیوانییه: 17 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 34 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 13 حاڵه‌ت
واست: 46 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 7
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌یان له شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی 16 كه‌س له ناوچه‌ی روسافه، 2 كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخ و كه‌سێك له ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره، 2 كه‌س له نه‌جه‌ف، 2 كه‌س له سلێمانی، 2 كه‌س له كه‌ركووك، كه‌سێك له كه‌ربه‌لا، 2 كه‌س له واست و له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیوانییه، زیقار، ئه‌نبار و موسه‌نناش كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 331 كه‌سیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 146 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 77 حاڵه‌ت
شاری پزیشكی: 39 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 11 حاڵه‌ت
به‌سره: 35 حاڵه‌ت
سلێمانی: 4 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
میسان: 10 حاڵه‌ت
دیوانییه: 3 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 11 هه‌زار و 98 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 318 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 904 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 5 هه‌زار و 876 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 60 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان،هه‌روه‌ها كۆى گشتى ئه‌و پشكنینانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى نه‌خۆشییه‌كه له‌عێراق گه‌یشتۆته 294444".