به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،دووپاتیكرده‌وه،ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق-سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى ئامانجه‌كانى خۆى پێكاوه به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆى دانرا.
ڕه‌سول له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق-سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى كه‌له‌لایه‌ن كه‌رته سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان له‌ناوچه هاوسنوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌ددین جێ به‌جێ كرا،ئامانجه‌كانى خۆى به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆى دانراوه پێكاوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان توانیان ڕووبه‌رى زیاتر له738 كلم2 بپشكنن وبه‌ته‌واوه‌تى كیۆماڵى بكه‌ن".
ره‌سول وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كان هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ستپێكردنى بووه هۆى كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆرستان وده‌ستگیركردنى داواكراوان وخاپووركردنى حه‌شارگه‌كانى تیرۆرستان وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌ره‌سه وچه‌ك وته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو
ئاماژه‌یشى دا"تیرۆرستانى داعش هه‌وڵى خۆحه‌شاردان ده‌ده‌ن له‌ناوچه بیابانه دووره‌كان وناوچه شاخاوى ودۆڵه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"دواى ته‌واوبوونى ئه‌م ئۆپراسیۆنه دووباره كه‌رته سه‌ربازییه‌كان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت بۆ نه‌هێشتنى هیچ ڕووبه‌رێك تیرۆرستانى داعش بۆ پرۆسه‌كانى گواستنه‌وه وچالاكییه‌كانیان قۆرخى بكه‌ن.
ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌پرۆسه هه‌مه‌جۆره‌كانیان چ له‌ڕێگاى گورزى ئاسمانى یان خۆفڕێدانى ئاسمانى هێزه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌مدواییه گورزى كوشنده‌ى له‌پاشماوه‌كانى داعش پێكاوه وئه‌ركێكى هه‌واڵگیرى ورد هه‌یه له‌پارێزگاى دیاله كارده‌كات بۆ چاودێرى كردنى جموجۆڵه‌كانى تیرۆرستانى داعش وڕاوه‌دوونانیان".
شایه‌نى باسه قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌پێنج قۆڵه‌وه ده‌ستیپێكرد.