شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى به‌سڕه‌ لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕه‌تكرده‌وه

ناوخۆ
  • 6-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع-سه‌با سامى

     
    و:سۆما جاف
     
    شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌پارێزگاكه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌.
    عه‌مید باسم غانم مالیكى وته‌بێژى ئه‌منى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ هێشتا چاوه‌ڕوانى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى ده‌كات له‌باره‌ى لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى یاخود مانه‌وه‌ى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بڵاوبۆته‌وه‌ له‌باره‌ى لابردنى له‌سه‌دا 100ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سبه‌ینێوه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
    مالیكى وتیشى"نابێت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى له‌سه‌دا 100 له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ لاببرێت چونكه‌ پارێزگاكه‌ په‌یوه‌ندى ڕاسته‌خۆى هه‌یه‌ به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵا به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى پۆزه‌تیڤى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌زیادبوونى به‌رده‌وام دایه‌ چ له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ بێت یان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق".
    ئاماژه‌یشى دا"سبه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى یا درێژكردنه‌وه‌ى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ده‌رده‌كرێت".