به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،تیمێكى وه‌زارى ڕاسپارد بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌ركى پارێزگاره‌كان وفه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاكان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پێى ڕاسپارده‌كه تیمه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،وئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وپسپۆرٍان ده‌بێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كازمى ئه‌ركه‌كانى تیمه‌كه‌ى دیاریكردووه به‌ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى كه‌مته‌رخه‌مى له‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان،وپێداچوونه‌وه‌ى ئه‌ركى پارێزگاره‌كان وفه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاكان وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توند بۆ ده‌رخستنى پێگه‌كانى گه‌نده‌ڵى وچاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌ته‌كانى".
وتیشى"تیمه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه په‌رله‌مانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێرى ده‌كات وهه‌ماهه‌نگى ڕاسته‌قینه ده‌كات له‌گه‌ڵ چالاكییه خۆجێى وجه‌ماوه‌رییه‌كان وسه‌ندیكاكانى پارێزگاكان،وڕاپۆرت وڕاسپارده‌ى كۆتایی خۆى پێشكه‌شى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات".