به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى نوێ تاوه‌كو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ل هیچ لایه‌نێك واژۆ نه‌كردووه.
كۆمسیۆنه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران لیژنه‌یه‌ك لهئهندامهكانى پێكهێناوه بۆ وردبینیكردن له‌گرێبه‌سته واژۆ كراوه‌كانى ڕابردووى نێوان كۆمسیۆن وكۆمپانیاكانى دروستكهرى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان كهلهپرۆسهكانى ده‌نگدان وتوندوتۆڵى وههژماردن وجیاكهرهوه وخێراكردنى ئه‌نجامه‌كان به‌كاردێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م رێوشوێنانه دواى ئه‌وه دێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى وه‌زارى وهونه‌رى وئه‌منى به‌سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران پێكهێنا وبه‌رپرس ده‌بێت لهڕهوانهكردنى پێداویستییه هونه‌رییه‌كانى پرۆسه هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمپانیایه‌كى پشكێنه‌رى تایبه‌ت بۆ پشكنینى پرۆگرامه‌كانى ئامێره‌كان وئاپڵیكهیشنهكانى بهكارهێنراه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا".