مه‌رجعیه‌تى باڵا جه‌خت له‌جێ به‌جێ ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى ده‌كاته‌وه‌ وستایشى ئه‌ركى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌كات

ناوخۆ
  • 6-06-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
     
    و:سۆما جاف
     
    مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى جه‌ختى له‌جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كرده‌وه‌،وستایشى ئه‌ركى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ كرده‌وه‌.
    نوسینگه‌ى سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌: له‌م ڕۆژه‌ سه‌ختانه‌دا كه‌له‌ناوچه‌ جیاجیاكان به‌شێوه‌یه‌كى بێ وێنه‌ ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆنا ڕووى له‌زیادبوون كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌پایته‌ختى خۆشه‌ویست به‌غدا،سه‌رله‌نوێ ڕێنوێنیتان ده‌كه‌ین وبانگه‌وازتان ده‌كه‌ین زۆر به‌ئاگا ووریایی بن،جه‌ختان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ بایه‌خ به‌جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بده‌ن كه‌له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ وه‌كو دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر وپارێزگاریكردن له‌مه‌ودایه‌كى دیاریكراو له‌كه‌سانى ده‌وروبه‌ر وبه‌كارهێنانى ماسك وپه‌یوه‌ست بوون به‌ده‌ست شۆردن به‌كه‌ره‌سه‌كانى پاككه‌ره‌وه‌ یاخود پاكژكردنه‌وه‌ وهاوشێوه‌كانى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند"پابه‌ندبوونى توند به‌م ڕێوشوێنانه‌ وهاوشێوه‌كانى وه‌كو كه‌سانى پسپۆڕ وشاره‌زا ده‌ڵێن ڕۆڵێكى كاراى ده‌بێت له‌ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌ وكه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان ،له‌م سۆنگه‌وه‌ ڕه‌چاوكردنیان بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه‌ وڕێكارێكى پێویسته‌ ونابێت كه‌مته‌رخه‌مى ولێخۆشبوونه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌بێت به‌تایبه‌ت دواى نه‌هامه‌تییه‌كانى وڵات له‌سستبوونى تواناكانى بۆ دابینكردنى چاودێرى پزیشكى پێویست بۆ ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى توشبووان كه‌له‌زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه‌كاندان".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕێگاگرتن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئه‌م په‌تایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوانتر له‌وه‌ى كه‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌ ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى هه‌مووانه‌"هاوڵاتیان وبه‌رپرسان"،ده‌بێت هه‌مووان له‌ئاستى ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ گه‌وره‌یه‌ بن وهاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ ناله‌باره‌ به‌كه‌مترین زیان ولێكه‌وته‌كانى". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وپه‌رستارى ئه‌ركێكى قورسیان له‌سه‌ر شانه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان به‌چاره‌سه‌ركردنى توشبووان وچاودێرى كردنیان،وخۆیان خانه‌واده‌كانیان ڕووبه‌رووى نه‌هامه‌تى زۆر بوونه‌ته‌وه‌ ،كه‌ كه‌م هه‌یه‌ مه‌وداى ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ بزانێت،ئه‌وان له‌م پێناوه‌دا ژیانى خۆیان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ وبه‌م دواییه‌یشدا ژماره‌ى توشبووان ئه‌وانیش زیادیكرد،بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ن باریان سووك بكه‌ن ئه‌ویش له‌رێگاى زیاتر په‌رۆشى له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان زیاتر نه‌بێت وبارى ئه‌م كارمه‌ندانه‌ زیاتر قورس بێت وجێ به‌جێ كرنى ئه‌ركه‌كانیان ئاڵۆزتر بكات".
    ئاماژه‌یشى دا"ئێمه‌ به‌ ڕێزونه‌وازشه‌وه‌ ده‌ست ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ده‌ستیان وستایشى ئه‌ركه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان وقوربانییه‌ گه‌وره‌كانیان ده‌كه‌ین له‌پێناو خزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌یان وئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌ ئاینى ونیشتیمانى ومرۆڤایه‌تییه‌كانیان داواش له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین بیانپارێزیت وله‌هه‌موو به‌ڵایه‌ك دووربن وپشت وپه‌نه‌یان بێت بۆ ئه‌م به‌خشینه‌ گه‌وره‌یه‌ خێر وپاداشتیان بدات وهه‌میشه‌ له‌ته‌ندروستى باش وپیت وبه‌ره‌كه‌ت بن،هه‌روه‌ها داوا له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه‌ توشبووان چاكبنه‌وه‌ وئه‌م به‌ڵا وپه‌تایه‌ له‌هه‌مووان دوور بخاته‌وه‌ ".