به‌به‌ڵگه‌نامه‌.. سبه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ وه‌زاری ده‌درێت

ناوخۆ
  • 5-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سبەی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکەش دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی یەکێکە لە تەوەرەکانی بەرنامەی کار.
    بە گوێرەی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ،بەرنامەی کاری دانیشتەنەکەی سبەی پەرلەمان، جگە لە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی، راپۆرتی شانەی قەیرانەکان لەسەر کۆرۆنا و راپۆرتی لیژنەی دارای کە پەیوەستە بە دۆخی دارایی وڵات تاوتوێ دەکرێت.