كه‌عبى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كان له‌شارى پزیشكى به‌غدا ساز ده‌كات

ناوخۆ
  • 5-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كان له‌شارى پزیشكى به‌غدا سازكرد.
    نوسینگه‌ى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى به‌یاوه‌رى جواد موسه‌وى بڕیارده‌رى شانه‌كه‌ فه‌رمانگه‌ى شارى پزیشكى به‌غدایان به‌سه‌ركرده‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى.
    وتیشى كه‌عبى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كان وكارمه‌ندانى پزیشكى وته‌ندروستى فه‌رمانگه‌ى شارى پزیشكى فێركارى به‌غدا سازكردووه‌ بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر گرنگترین ئاسته‌نگى وپێداویستییه‌ له‌پێشینه‌كان له‌ماوه‌ى ڕه‌وشى فریاگوزارى.