43 توشبوی نوێ بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا

ناوخۆ
  • 5-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 43 توشبوی نوێی كۆرۆنای راگەیاند، كە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین.
    بەگوێرەی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 43 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
    ئاماژە بەوەشكراوە، 29 لەوانە لە رەگەزی نێر و 14یان رەگەزی مێ-ن، چوار لەوانە بەركەوتوی توشبوانی پێشون و ئەوانی دیكە نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەیە.
     
    هاوكات بەپێی راگەیەندراوەكە، دو توشبو دانیشتوی ناحیەی بازیان، دو توشبو دانیشتوی ھەڵەبجەی تازە، یەك توشبو دانیشتوی وارماوە، یەك توشبو لە ناحیەی چوارتا و یەك توشبو-ش دانیشتوی قەزای سەیدسادق-ە، سی و شەش توشبوەكەی دیكە دانیشتوی ناو شاری سلێمانی-ن.