به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 9 هه‌زار و 642 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 1006 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 14 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 274 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 139 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 115 حاڵه‌ت
به‌سره: 96 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 21 حاڵه‌ت
سلێمانی: 87 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 12 حاڵه‌ت
دهۆك: 6 حاڵه‌ت
دیاله: 3 حاڵه‌ت
میسان: 11 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 13 حاڵه‌ت
بابل: 48 حاڵه‌ت
زیقار: 50 حاڵه‌ت
دیوانییه: 24 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 31 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 28 حاڵه‌ت
واست: 42 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 5 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 14 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌یان له شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی 4 كه‌س له ناوچه‌ی روسافه، 2 كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخ و 4 كه‌سیش له ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره، كه‌سێك له به‌سره، 2 كه‌س له دیاله و كه‌سێكیش له موسه‌ننا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 235 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 135 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 43 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 4 حاڵه‌ت
به‌سره: 7 حاڵه‌ت
دیاله: 13 حاڵه‌ت
میسان: 6 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
دیوانییه: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 3 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 9 هه‌زار و 846 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 285 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 573 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 4 هه‌زار و 988 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 63 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.