جوڵەیەکی نوێنەرایەتی بۆ هەموارکردنی یاسای ئازادی ڕادەربڕین

ناوخۆ
  • 5-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع- نور زه‌یدى 

    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌وڵ جوڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى ئازادى ڕاده‌ڕبرین له‌ماوه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان.
    یوسرا ڕه‌جه‌ب ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى ئازادى ڕاده‌ربڕین یه‌كێكه‌ له‌پرسه‌ هه‌ره‌گرنگه‌كان،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و ڕووداوانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى له‌عێراقدا ڕوویاندا".
    وتیشى"یاساى ئازادى ڕاده‌ربڕین ڕێگا به‌هاوڵاتى ده‌دات مه‌وداى مافه‌كانى بزانێت له‌هه‌مان كاتیشدا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات مافى به‌هاوڵاتى بدات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"یاساكه‌ هاوڵاتى ده‌داته‌ دادگا ئه‌گه‌ر بێت سه‌رپێچى یاخود زیاده‌ڕه‌وى بكات له‌م پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ئازادى ڕاده‌ڕبرین ".
    شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى له‌پێشووتردا واده‌ى په‌سه‌ندكردنى یاساى ئازادى ڕاده‌ربڕین وتاوانه‌ زانیارییه‌كانى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دیاریكرد ئاماژه‌یشى دا"بڕیار وابوو یاساكه‌ له‌ تشرینى یه‌كه‌م ساڵى پار بۆ خشته‌ى كاره‌كانى په‌رله‌مان زیادبكرایه‌،به‌ڵام رووداوه‌كانى ئه‌مداوییه‌ ڕێگریان له‌و پرسه‌ كرد".