به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان رایگه‌یاند، خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌كانی رابردودا رژاوه به‌فیڕۆ ناچێت وه‌ك شه‌هیدی نیشتمان هه‌ژمار ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، مسته‌فا كازمی پێشوازی له ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه كردوه كه له خۆپیشاندانه‌كان کوژراون و نیگه‌رانی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه و جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه، "ئه‌وان له‌پێناو دۆخێكی خراپ‌دا شه‌هیدبون و وه‌ك شه‌هیدی نیشتمان هه‌ژمار ده‌كرێن".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، عێراق به‌دۆخێكی قورس تێپه‌ڕده‌بێت و ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ستی له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان بۆ دروستبوه، به‌تایبه‌ت له روی ئه‌منیه‌وه، كه ده‌بینرێت حاڵه‌تی كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیان هه‌یه، هاوكات چه‌ك له‌ده‌ست چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی هێزه فه‌رمیه‌كانه، بۆیه پێویستیان به ئارامگرتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و پیشه‌ییانه هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی به خانه‌واده‌ی قوربانیان داوه، كه خوێنی رۆڵه‌كانیان به‌فیڕۆناچێت و لەرێگه‌ی یاساوه مافه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه و باسی له‌وه‌شكردوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی كوشتن و برینداركردنیخۆپیشاندهران بكه‌ن.