سەرۆك كۆمار بۆ پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختیكردەوە لە پێویستی پەیڕەوكردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ

ناوخۆ
  • 4-06-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع

     

     

    سەرۆك كۆمار دبەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە لەكۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەلی موحسن ئیسماعیل عەلاقپارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق.

     

    بەپێی راگەیاندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لەدیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پەیڕەوكردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ و كاركردن لەسەربەھێزکردنی دۆخی دارایی لە رێگەی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەی داهاتی دەوڵەت و ئاراستەکردنی خەرجییەکانی حكومەت،بەتایبەتی لەو دۆخە سەختەی ئێستادا كە عێراق رووبەڕووی بووەتەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و کەمبوونەوەی داھاتینەوت.

     

    لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم جەختیشیكردەوە لەگرنگی پەیرەوكردنی سیاسیەتێکی دارایی حەکیمانە بەئاراستەی بەرژەوەندی گشتی وڵات، ھاوکات یارمەتی عێراقیش بدات تاوەکو ئەو قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنێت، لەھەمان کاتداسەقامگیری ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دابین بکات.

     

    لەلای خۆیەوە عەلی عەلاق، رۆڵی بانكی ناوەندی لە کەمکردنەوەی ئاڵنگارییەکانی پەتای کۆرۆنا-ی لەسەر ئابووری عێراقخستە روو، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆك كۆمار كردوویەتی بۆ بانكیناوەندی لەم دۆخە هەستیارەدا، ھەروەھا خستنە رووی بیروڕاكانی لەوبارەیەوە.