به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 11 هه‌زار و 960 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 672 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 15 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 233 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 60 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 70حاڵه‌ت
به‌سره: 28 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 18 حاڵه‌ت
سلێمانی: 57 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 4 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 50 حاڵه‌ت
واست: 31 حاڵه‌ت
كه‌ركوك: 11 حاڵه‌ت
دیاله: 10 حاڵه‌ت
بابل: 18 حاڵه‌ت
میسان: 42 حاڵه‌ت
دیوانییه: 6 حاڵه‌ت
زیقار: 12 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 19 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 1 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌ددین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 15 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه له شاری به‌غدا ، 3 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه، و 5كه‌سیش له ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره، 2 كه‌س له سلێمانی،و له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا، به‌سره، میسان، واست و دیاله‌یش كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 243 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 112 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 45 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 16 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت
دهۆك: 5 حاڵه‌ت
دیاله: 3 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 32 حاڵه‌ت
كه‌ركوك: 2 حاڵه‌ت
واست:10 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
دیوانییه: 2 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 7 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌ددین:3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 8 هه‌زار و 840 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 271 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 338 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 4 هه‌زار و 231 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 50 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان،هه‌روه‌ها كۆى ئه‌و پكشنینانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى نه‌خۆشییه‌كه له‌عێراق ئه‌نجامدراون گه‌یشته272259".