به‌غدا – اه‌ع
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساى نوێنه‌رایه‌تى،هۆشدارى دا لهلێكهوتهكانى ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ى پله نزمه‌كانى فه‌رمانبه‌ران،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دڵنه‌وایی داوه بهكهمنهكردنهوهى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
عه‌توان عه‌توانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ قه‌یرانى دارایی ئێستا ده‌دات له‌میان پێداچوونه‌وه‌ى داهاته‌كان وگرتنه به‌رى بڕیاره پێویسته‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرفت وكێشه لاى زۆربه‌ى خێزانه‌كان دروست ده‌كات".
وتیشى،سه‌رۆك وه‌زیران دڵنه‌وایی داوه بهكهمنهكردنهوهى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چگه له‌پله باڵاكان واته له‌پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ره‌و سه‌ره‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه عه‌توانى دووپاتیكرده‌وه هاوپهیمانێتیهكهى داواى هیچ پۆستێكى وه‌زارى نه‌كردووه وهیچ نوێنه‌رێكى له‌م حكومه‌ته نییه ،به‌ڵام پشتیوانى ڕاسته‌قینه‌ى كاره‌كانى ده‌بێت.
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپارده‌ى دا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكانى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ڕاسپاردهیشى دا به‌ئه‌نجامدانى چاكسازى پێویست له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌میان چاره‌سه‌ركردنى دوو مووچه‌یی،ومووچهى خانه‌نشینى زیندانیانى ڕه‌فحا وچینهكانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات كه‌مووچه وه‌رده‌گرن.