به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕینمایی نوێ ده‌ركرد بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانى.
به‌پێى نوسراوێكى حه‌شدى شه‌عبى كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌وه هاتووه"به‌پشت به‌ستن یاساى حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌ى 40ى ساڵى 2016 وفه‌رمانى دیوانى (237) كه‌ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌كه كراوه كه‌نوسراوى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌ى(م.ر.و./د6/ 59/ 10040) له 2019/7/1 وله‌پێناو جه‌ختكردن له‌ڕاسپارده‌كانى كارى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ قوناغى داهاتوو ڕێنمایی ده‌ده‌ین به‌پابه‌ندبوون به‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:
1-پابه‌ندبوونى توندوتوۆڵ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كى سیاسی وناسیاسى بۆ پێكهاته‌كانى ده‌سته‌كه،ونه‌هێشتنى سه‌رجه‌م ئه‌و ناونیشانانه‌ى پێشوو كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌جه‌نگه قاره‌مانه‌كانیان دژى تیرۆرستانى داعش به‌كارده‌هێنران، وته‌نها ناونیشانه‌ى سه‌ربازى به‌كاربهێندرێت وه‌كو لیوا وفه‌وج وپێكهاته‌كانى تر وبه‌پێى ناونیشانه فه‌رمییه‌كان كه‌له‌په‌یكه‌رى په‌سه‌ندكراو هاتووه له‌فه‌رمانى دیوانى (331)ى ساڵى 2019.
2- پێكهاته‌كانى حه‌شدى(هۆزه‌كان) عه‌شایریش ناوه‌ڕۆكى بڕگه‌ى ژماره(1) ده‌یانگرێته‌وه
دواى ته‌واوكردنى كاره‌كانى لیژنه‌ى پێكهێنراو به‌پێى فه‌رمانى دیوانى ژماره(2155) له 2020/5/30 به‌به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌م پێكهاتانه به‌یه‌كه‌وه به‌مه‌رجێك لیژنه‌كه له‌ماوه‌ى 30 ڕۆژدا له به‌روارى ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره‌وه كاره‌كانى ته‌واو بكات.
3-جه‌ختكردنى له‌سه‌ر پابه‌ندى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كى كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى به‌سه‌رجه‌م كاره سیاسى وحیزبى وكۆمه‌ڵایه‌تى وقه‌ده‌غه‌كردنى كارى سیاسی له‌رێزى ده‌سته‌كه.
4-پێشكه‌شكردنى سه‌رجه‌م داتا وزانیارییه خوازراوه‌كانى بۆ لیژنه‌ى باڵاى خۆگونجاندنى یاسایی كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌به‌پێى فه‌رمانى دیوانى (2153) له 2020/5/30 پێكهێنراوه،هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیدارى پێكهێنراو به‌پێى فه‌رمانى دیوانى ژماره (2156) له 2020/5/30 وبه‌پشت به‌ستن به‌رێنماییه‌كانى خزمه‌ت وخانه‌نشینى كارمه‌ندانى ده‌سته‌كه به‌مه‌به‌ستى په‌له‌كردنى له‌خۆگونجاندنى یاسایی وراژه وشێوازى دامه‌زراوه‌یی ده‌سته‌كه.
5-جه‌ختكردن له‌سه‌ر داخستنى سه‌رجه‌م باره‌گا لیوا وفه‌وجه‌كانى نێو شاره‌كان
6-په‌سه‌ندكردنى پلانى كۆتایی نیشته‌جێكردنى پێكهاته‌كانى ده‌سته‌كه به‌پێى سیسته‌مى ئه‌و شه‌ڕه‌ى بریارى له‌باره‌وه ده‌درێت هاوشێوه‌ى ڕێكار ورێنماییه كارپێكراوه‌كانى هێزه چه‌كداره‌كان
7-قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو جۆره چالاكییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى ده‌سته‌كه به‌و پێیه‌ى پێكهاته‌یه‌كى سه‌ربازى سه‌ربه‌خۆییه وبه‌شێكه هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق وپه‌یوه‌ندى به‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه.
8-كارمه‌ندى سه‌رپێچیكار وپێكهاته‌كه‌ى ده‌كه‌ونه به‌رپرسیارێتى یاسایی له‌كاتى سه‌رپێچیكردنى ئه‌م ڕینماییانه
9-لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌ركى جێ به‌جێ كردنى ئه‌م ڕێنماییانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
10- به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى حه‌شد چاودێرى سه‌رپێچیكردنى ئه‌م ڕاسپاردانه ده‌كات.