حه‌لبوسى: پێویسته‌ هەوڵەكانی دیوانی چاودێری دارایی لەرێوشوێنە چاودێرییەكانی چڕبكرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 3-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی دەكات
     
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز رافل یاسین خزر سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی".
     به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لەدیدارەكەدا حه‌لبوسى جه‌ختى كردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكانی دیوانی چاودێری دارایی لەرێوشوێنە چاودێرییەكانی و پێشكەش كردنی راپۆرتی ورد بەشێوەی مانگانە بۆ دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنی ڕەخساندنی سەربەخۆیی ئەو دیوانە بەو پێیەی یەكێكە لەدەزگا گرنگەكانی ریشەكێش كردنی گەندەڵی.