وه‌زیرى ته‌ندروستى پاره‌ به‌خشین به‌و نه‌خۆشخانه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 3-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی ،ئەمڕۆچوارشەممە، ڕەتیکردەوە هیچ بڕە پارەیەک بدرێت بەو نەخۆشانەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە دەشڵێت، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕووی زانستیەوە پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراقی کردوە لە قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکە.  
    تەمیمی،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو ڕایگەیاند : "دەبێت هەموومان لەم دۆخەدا  تواناو هێزی خۆمان بخەینە پاڵ توانا و هەواڵەکانی سوپای سپی پۆش بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کۆرۆنا".  
    وەزیری تەندروستی  لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هەموو ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە گوایە حکومەت بڕە پارەیەک دەدات بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتی مانەوەیان لە نەخۆشخانەکاندا و وتی "هیچ بڕە پارەیەک نادرێت بەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا دەمێننەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە پەتای کۆرۆنا ".  
    ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەڕووی زانستیەوە پاڵپشتی عێراقی کردووە لە بنبڕکردنی پەتاکە.