به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 585 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 781 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 21 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 262 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 109 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 66 حاڵه‌ت
به‌سره: 41 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 19 حاڵه‌ت
سلێمانی: 46 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت
دهۆك: 52 حاڵه‌ت
دیاله: 8 حاڵه‌ت
میسان: 35 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 18 حاڵه‌ت
بابل: 33 حاڵه‌ت
زیقار: 28 حاڵه‌ت
دیوانییه: 7 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 5 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 11 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 35 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 21 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه نیوه‌یان له شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی 7 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه، 2 كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخ و كه‌سێكیش له ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره، 5 كه‌س له سلێمانی، 2 كه‌س له هه‌ولێر و له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی بابل، به‌سره، میسان و موسه‌نناش كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 587 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 260 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 219 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 25 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 6 حاڵه‌ت
به‌سره: 7 حاڵه‌ت
دیاله: 2 حاڵه‌ت
سلێمانی: 12 حاڵه‌ت
دهۆك: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 13 حاڵه‌ت
میسان: 2 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
زیقار: 33 حاڵه‌ت
دیوانییه: 4 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 8 هه‌زار و 168 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 256 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 95 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 817 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 46 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان،هه‌روه‌ها كۆى ئه‌و پكشنینانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى نه‌خۆشییه‌كه له‌عێراق ئه‌نجامدراون گه‌یشته260299".