به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاریّزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌دانیشتنى په‌رله‌مان كه‌بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌ڕێوه‌بچێت گیراونه‌ته به‌ر.
كه‌عبى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆپاراستن له‌توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گیراونه‌ته وملكه‌چى سه‌رپه‌رشتى ته‌ندروستى شاره‌زا كراوه له‌به‌كارهێنانى ماسكى پزیشكى ودهمامهك وپشكنینى پله‌ى گه‌رمى له‌ش".
دووپاتیشیكرده‌وه ڕێگا نادرێت به‌هاتنه ژووره‌وه‌ى پاسه‌وان وهاوهڵهكان له‌گه‌ڵ مه‌ودایه‌كى دووركه‌وتنه‌وه لهكوورسی دانیشتنى په‌رله‌مانتاران بهرووبهرێكى دیاریكراو.
شایه‌نى باسه ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنى ئاسایی خۆى ساز ده‌كات وله‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى پرۆژه یاساى قه‌رزى نێوخۆیی ودهرهكى هه‌یه بۆ بهداراییكردنى كورتهێنانى دارایی بۆ ساڵى 2020،له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردنى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى په‌تاى كۆرۆنا وتاوتوێ كردنى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى دارایی وپێشنیارهكانى له‌باره‌ى قه‌یرانى دارایی وچاودێرى جێ به‌جێ كردنى بیمه‌ى خێزانه هه‌ژاره‌كان.