ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئامارى ئه‌نجامه‌كانى دووه‌مین ڕۆژى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ركه‌وتن سه‌روه‌رى ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 3-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئامارى ئه‌نجامه‌كانى دووه‌مین ڕۆژى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق/سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى خسته‌ڕوو
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان هیّزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دووه‌مین ڕۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامن له‌پرۆسه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق/سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى،وگرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هیّزه‌ جێ به‌جێ كاره‌كان له‌به‌ره‌ى سوپا(فه‌رمانده‌یی هیّزه‌ وشكانییه‌كان)توانیان سىّ ئۆتۆمبێل له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌نداوى عوزێم پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ وێرانكردنى سێ په‌ناگه‌ى جیاجیا له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى گوندى تاڵعه‌ ،وته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌هه‌مان گوند وده‌ستبه‌سه‌رگرتنى 3 ئۆتۆمبێلى تیرۆرستانى داعش ودۆزینه‌وه‌ى جلى مه‌ده‌نى له‌ دۆڵى شاى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند"هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا توانیان په‌ناگه‌یه‌ك له‌باشوورى گوندى ئال بو شه‌هاب بته‌قێننه‌وه‌،كه‌چى له‌سه‌نگه‌رى حه‌شدى شه‌عبى ،هێزه‌كان توانیان په‌ناگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌دۆڵى شاى خاپوور بكه‌ن،وهه‌روه‌ها له‌سه‌نگه‌رى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى ،كه‌رته‌كان توانیان چوار په‌ناگه‌ى تیرۆرستان وێران بكه‌ن وده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك جل بگرن له‌باكوور گوندى عزددینى هاوسنوورى له‌گه‌ڵ چیاكانى حه‌مرین".