به‌غدا-اه‌ع
َ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 13 هه‌زار و 463 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 519 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه،به‌مه‌یش كۆى گشتى پشكنینه‌كانى عێراق له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى نه‌خۆشییه‌كه گه‌یشتۆته 251 هه‌زار و741 پشكنین.
ئاماری تووشبووانیش به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 145 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 166 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 39 حاڵه‌ت
به‌سره: 25 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 21 حاڵه‌ت
سلێمانی: 28 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
دهۆك: 6 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 31 حاڵه‌ت
دیاله: 5 حاڵه‌ت
بابل: 9 حاڵه‌ت
میسان: 34 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 8 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 20 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه 12 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا، 2حاڵه‌تیش له ناوچه‌ی كه‌رخی ئه‌و شاره‌وكه‌سێكیش له‌شارى پزیشكى به‌غدا و له پارێزگای بابل 2 حاڵه‌ت و له پارێزگای واست 2 حاڵه‌ت، وله‌موسه‌ننایش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه. هاوكات 223 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 104 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 52 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 17 حاڵه‌ت
به‌سڕه: 4 حاڵه‌ت
دیاله: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 17 حاڵه‌ت
زیقار: 34 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 7هه‌زار و 387 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 235 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 508 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 644كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 46 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.